Photo will appear here حیسابی تایبەتی - بانکی یەکەمی عێراقی - FIB

تکایە زانیارییەکانی کارتەکەت لەگەڵ کەسی تر بەش " شەیر " مەکە، بۆ زانین FIB هەرگیز داوای زانیاری کارتەکەت لێ ناکات.

سەربەستی دارایت لێرە دەستپێدەکات

لەگەڵ ئێمە ڕێگایەکی ئاسان بۆ مامەڵە بانکییەکانت بدۆزەرەوە، کارو بارە داراییەکانت ئاسان بکە و ئاسوودەبە لەگەڵ خزمەتگوزارییە بانکییەکانی FIB

هەژماری کەسی

لێرەوە ژیانی ژیری دەستپێدەکات

هەژماری کەسی بانکی FIB تەنها هەژمارێکی بانکی نییە، هەژمارە تایبەتەکەت وا دەکات خزمەتگووزاریە داراییەکان و تایبەتمەندییە نوێییەکان بەشێوەیەکی یەکپارچە بێتە بەردەستت. کلیلی هەژماری بانکی مۆدێرن لەدەستی تۆدایە چونکە تایبەت بە تۆ درووستکراوە.

هەژمارەکەت دروستبکە
90%
50%
40%
60%

هەژماری خەونەکان

ئایا دەتەوێت دەست بە پاشەکەوتکردن بکەیت ؟ چارەسەرمان هەیە بۆت

تایبەتمەندی ئەژمێری خەون توانات بۆ دەبەخشێت لە گەشتی پاشەکەوت کردنت. ئەم ئامرازە بێهاوتایە شێوازێکی داڕێژراو و خەڵاتبەخش پێشکەش دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پاشەکەوت کردن، جا دروستکردنی سندوقی فریاگوزاری، پاشەکەوت کردن بۆ پشوو، یان پلاندانان بۆ کڕینێکی گەورە. بە ئاسانی پارە تەرخان بکە، پەرەپێدانی شێوازێکی مەبەستدار بۆ پاشەکەوت کردن.

زیاتر بزانە
خێزان

کارتی خێزان

دارایی خیزانەکەت بۆ ئاسانکراوە

شێوازی بەڕێوەبردنی دارایی خیزانەکەت بگۆڕە بە کارتی خێزانی بانکی لە FIB. بە پێدانی ڤیزا کارتی تایبەت VISA Card بە منداڵ و ئەندامانی خێزانه‌کەت هەروەها ئاسانی لە بەڕێوەبردنی دارایی خێزانەکەت و بودجە تەرخانکردن و چاودێریکردنی خەرجییەکان

خۆشەویستانت لەیەك نزیك بكه‌وه‌

سەرلە نوێ پێناسەکردنەوەی شێوازی بانکداری بە ئامرازە داراییەکانی FIB

  • هەژماری دیجیتاڵ-ژمارەیی دروست بکە

    دروستکردنی هەژمارێکی دیجیتاڵی گشتگیر، بەرجەستەکردنی پابەندبوونمانە لە پێشەنگی بە دیجیتاڵکردنی سێکتەری بانکی لە عێراق. دەستبەجێ هەژمارێك بکەرەوە، بە تەواوی بە شێوەی ئۆنڵاین، بەبێ ئەوەی سەردانی لقەکانمان بکەیت.

  • خزمەتگوزارییەکانی کارت

    ئەو کارتە هەڵبژێرە کە لەگەڵ پێداویستییەکانتان بگونجێت: کارتی فیزیکی بۆ مامەڵەی ڕۆژانە، کارتی دیجیتاڵ بۆ پارەدانی خێرا بە شێوەی ئۆنڵاین، کارتی خێزان بۆ سەرپەرشتیکردنی خەرجییەکانی خێزان، و کارتی ISIC (کە یونسکۆ پشتگیری دەکات) داشکاندنی جیهانی بۆ خوێندکاران دابین دەکات.

  • پارەدان بە QR کۆد

    پارەدانی خێرا و پارێزراو لە ڕێگەی کۆدی QR لە ئەپی FIB. کە بەسوودە بۆ مامەڵەی ناو فرۆشگا و ئۆنڵاین، هەروەها ئاسانکاری دەکات بۆ بەکارهێنەر و دەبێتە هۆی سوود گەیاندن بە بزنسەکان، بە دابینکردنی چارەسەرێکی ئاسان و کاریگەر بۆ پارەدان.

  • هەژماری خەونەکان

    بە ئاسانی بۆشایی پاشەکەوتی مەجازی لەناو هەژماری سەرەکی دروست بکە. پرۆسەی پاشەکەوت کردن ئاسان بکە بە زیادکردن یان کەمکردنەوەی پارە لە هەژماری خەونەکانت لە هەر کاتێکدا، نەرمی و ئاسانی لە بەڕێوەبردنی پاشەکەوت پێشکەش بکە.

  • کارتی خێزان

    بواری دارایی خێزان بە کارتی خێزانی فرە-ئامراز ئاسان بکە. ڤیزا کارت بۆ منداڵ و ئەندامانی خێزان دروست بکە و داهاتەکەی بەڕێوەببە و چاودێری خەرجیەکان بکە. چاودێری ڕاستەوخۆی مامەڵەکانت بکە.

  • گواستنەوەی ناوخۆ

    گواستنەوەی پارە ڕاستەوخۆ لە چەند چرکەیەکدا و بێ هیچ کێشە لە نێوان خاوەن هەژمارەکانی ئەپی FIB دا، پێویست ناکات پارەی کاش هەڵبگریت یان سەردانی لقەکانی بانك بکەیت، ئێمە مامەڵە ناوخۆییەکان بۆ هەمووان ئاسان دەکەین.

  • کاش باك-Cashback

    پاشەکەوتەکانت بە تایبەتمەندی کاش باك-Cashback بەرەو بەرزترین ئاست ببە و لە بازاڕکردنی ڕۆژانە پاداشت وەربگرە، بۆ هەر مامەڵەیەک هەنگاو بەرەو ژیانێکی دارایی ئاسوودە بنێ.

مامەڵەی بانکی ئاسان بە 4 هەنگاوی سادە

ناوت تۆماربکە بە خێرایی و ئاسانی و متمانەوە. هەر لە درووستکردنی هەژماری بانکی تاوەکو ناردنی پارە بێ هیچ ماندووبوونێك، ئێمە لێرەین بۆئەوەی شوازی بانکی دیجیتاڵی ئاسانتر بکەین بۆت. ئامادەیت بۆ گۆڕینی ژیانت ؟

01

01 ئەپەکە دابەزێنە

ئەپەکە دابەزێنە

02

02 هەژمارێك دروست بکە

هەژمارێك دروست بکە

03

03 پارە دانان

پارەدانان

04

04 پارەکەت بەکاربهێنە

بەکارهێنانی پارەکانت

ببینە چۆن کار دەکات

پابەندین بە پاراستنی سەلامەتی و ئارامی دەرونیت

بزانە چۆن FIB زانیارییەکانتان بە سەلامەتی هەڵدەگرێت و بەرپرسیارێتی بانکی ئۆنلاینتان بۆ دەگرێتە ئەستۆ. سەلامەتی ئێوە لە پێشینەی کارەکانمانە.

زیاتر لە بارەی پارێزراوی ئامارەکانت لەلای ئێمە بزانە

FIB هەموو پرسیارە باوە تایبەتەکان دەزانێت

لەکاتی تۆمارکردنی هەژماری بانکی چ زانیارییەکی کەسی دەبێ پێشکەش بە FIB بکەیت؟

تکایە ناوی سیانیت بە هەرسێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی بنووسە، دڵنیابەوە نازناوی خێزانیت لە دوو ناو پێکهاتووە، هەروەها، ڕێککەوتی لەدایکبوونت بنووسە (پێویستە تەمەنت لەسەرووی 18 ساڵەوە بێت ). ژمارەی ناسنامە. بەڵگەنامەی فەرمی زیادبکە. دڵنیابە هەموو زانیارییەکان لەگەڵ بەڵگەنامەکانت هاوتایه‌.

یەکەم هەنگاو بۆ خۆ تومارکردن لە ئەپی FIB كه‌سی چی دەبێت ؟

یەکەم هەنگاو دابەزاندنی ئەپی FIB-ی کەسییە پاشان كلیك كردنه‌ له‌سه‌ر 'Sign Up' یان 'ناو تۆمارکردن'. پاشان پڕۆسەکە بە تۆمارکردنی ژمارەی مۆبایلەکەت دەستپێبکە.

چۆن ژمارەی مۆبایلەکەم پشڕاستبکەمەوە؟

دوای تۆمارکردنی ژمارەی مۆبایلەکەت، کۆدێکی ئەلیکترۆنیت پێدەگات کە لە شەش ژمارە پێكهاتووە لە ڕێگەی کورتە نامە یان لە رێگەی واتسئاپ-WhatsApp. کۆدە ئەلیکترۆنییەکە بنووسە بۆئەوەی ژمارەکەت پشتڕاست بکەیتەوە.

چی ڕوودەدات ئەگەر ئەو ژمارە مۆبایلەی بۆ تۆمارکردنی هەژمار بەکاری دەهێنیت لە هەژمارێکی تری FIB بەکارهاتبێت ؟

لە کاتێك کە ژمارەی مۆبایل بەسترابێتەوە بە هەژمارێکی تری FIB، لەجیاتی لە پڕۆسەی تۆمارکردنەکە بەردەوام بێت، دەگەڕێیتەوە بۆ لاپەڕەی سه‌ره‌كی هاتنە ژوورەوە.

چۆن بەڵگەنامەکانم لە ئەپی FIB دانێم و پشتڕاستیان بکەمەوە؟

لەم شاشەیەی خوارەوە، بەڵگەنامەی کەسی ( پاسه‌پۆرت یان ناسنامەی باری کەسی ) بەرزبکەرەوە و زانیاری کەسی خۆت تۆماربکە. دڵنیابەوە لە زانیاری بەڵگەنامەکەت و خاوەن هەژمارەکە وەك یەکترن. رێنماییەکانی تایبەت بە پشتڕاستکردنەوەی پاسه‌پۆرته‌كه‌ت یان ناسنامەکەت ئەنجام بدە.

چی ڕوودەدات دوای ئەوەی کورتەنامەی پشتڕاسکردنەوەت پێدەگات؟

دوای ئەوەی کۆدی (OTP) پشڕاستکردنەوەت بە کورتەنامە پێدەگات کە بۆ یەکجار بەکاردێت، دەچیتە لاپەڕەی مەرج و رێنمایەکان. بۆئەوەی بەردەوام بیت پێویستە ڕەزامەندبیت بە ڕێنمایی و مەرجەکان.

سکانکردنی دەموچاو چۆن کاردەکات؟

ناسنامەکەت پشتڕاست بکەرەوە بە گرتنی سێڵفییەك کە لەگەڵ وێنەی پاسپۆرتەکەتدا بگونجێت. ئەپەکە پێویستی بە سێ شێوازی سێڵفی هەیە (ئاسایی، زەردەخەنە، دەرکەوتنی فەرمی (جدی) ). پرۆسەکە تەنها لەو کاتەدا تەواو دەبێت کە کەسی ناو سێڵفییەکە لەگەڵ ئەو کەسەی لەسەر بەڵگەنامەی ناسنامەکە هەیە هاوتا بێت.

 بانکی یەکەمی عێراق - FIB
کورتەی سیاسەتی تایبەتمەندییەتی

ئەم وێبسایتە تایبەتمەندی کوکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەزموونی بەکارهێنانت پێشکەش بکەین. زانیاری کوکییەکان لە وێبگەڕەکەتدا هەڵدەگیرێت و ئەرکەکانی وەك ناسینەوەت جێبەجێ دەکات کاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان وە بۆ یارمەتیدانی تیمەکەمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام بەشی وێبسایتەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و بەسوودە بە تۆ.